باڵه‌ته‌یی: حكومه‌تی نوێی عێراق به‌ بێ به‌شداری كورد پێك نایه‌ت

باڵه‌ته‌یی: حكومه‌تی نوێی عێراق به‌ بێ به‌شداری كورد پێك نایه‌ت

هه‌ولێر _ سامان

ئه‌ندامێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌لاَمی داواكاریه‌كانی كورد نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ به‌ بێ به‌شداری كورد حكومه‌تی داهاتووی عێراق پێكنایه‌ت.

نه‌جیب باڵه‌ته‌یی به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ لایه‌نێكی سیاسیی عێراق وه‌لاَمی داواكاری و پێشنیازه‌كانی كوردیان له‌ باره‌ی هاوپه‌یمانی به‌ستن و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق نه‌داوه‌ته‌وه‌\"".

روونی كرده‌وه‌\"" پێمانوایه‌ به‌ هۆی دیراسه‌كردنیانه‌وه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ وه‌لاَمی داوكاریه‌كانی ئێمه‌ بدرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن لیسته‌كانی دیكه‌وه‌، به‌لاَم به‌ ته‌ئیكد له‌ ماوه‌ی داهاتوو وه‌لاَمی پێویستمان ده‌درێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ بێ به‌شداریی كورد حكومه‌تی نوێی عێراق پێكنابه‌تێت\"".

لای خۆیه‌وه‌ ئازاد چالاك ئه‌ندامی هه‌مان شاند به‌ (سایتی گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\"" ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردسنتانیه‌كان نیگه‌ران نییه‌ له‌وه‌ی نه‌گه‌یشتنی وه‌لاَمی داواكاریه‌كانمان\"".

وتیشی\"" داواكاریه‌كانمان له‌ چه‌ند خاڵێك پێكهاتووه‌و پێویستی به‌ دیراسه‌كردنی هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌ كه‌ داواكاریه‌كانی پێدراوه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی داهاتوو دا وه‌لاَمی پێویستمان بدرێته‌وه‌\"".
"
Top