جارێكی دیكه تۆپخانه‌كانی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كه‌نه‌وه
دوای عه‌سری دوێنێ دووشه‌ممه جارێكی دیكه تۆپخانه‌كانی ئێران ناوچه‌كانی پشده‌ریان له بناری چیای قه‌ندیل تۆپبارانكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر عه‌بدوڵلاَ ئیبراهیم له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ pukmedia رایگه‌یاند تۆپخانه‌كانی ئێران دوای عه‌سر دووباره ناوچه‌كانی پشده‌ریان له بناری چیای قه‌ندیل تۆپبارانركدووه‌و تا دره‌نگانێك تۆپبارانكردنه‌كان به‌رده‌وام بوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تۆپبارانكردنه‌كه به‌چرِی دۆڵی ره‌سول و گوندی قه‌لاَتوكانی گرته‌وه به‌لاَم خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی به هاولاَتیان و دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌یاند، گوتیشی به‌هۆی تۆپبارانه‌كان چه‌ند دارستانێك له بڵندایی ناوچه‌كه ئاگریان لێكه‌وته‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تۆپبارانه‌كان دیسان بووه مایه‌ی نا ئومێدی دانیشتووانی ناوچه‌كه وترسیان لێنیشتووه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش ده‌كرێ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانانه جارێكی دیكه شوێن و ماڵی حاڵی خۆیان به‌جێبێڵن.
جێی باسه ماوه ماوه تۆپخانه‌كانی ئێران به بیانووی له ناوبردنی چه‌كدارانی پژاك ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن.