بایدن هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌رانی سیاسی عێراق
جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن به توندی هێرشی كرده سه‌ر سه‌رانی سیاسی عێراق كه تا ئێستا دوای تێپه‌رِبوونی 5 مانگ به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌یاتوانیوه حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن، به پێویستیشی زانی سه‌رانی سیاسی عێاق له ئاستی ئازایه‌تی گه‌لی عێراقی بكه‌ن كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7 ی ئازاری ئه‌مساڵ به هه‌موو هێزیانه‌وه به‌ره‌وه سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌رێكه‌وتن و ده‌نگیان به نوێنه‌رانی خۆیاندا.
بایدن روونی كرده‌وه سه‌رانی سیاسی عێراق له ئاستی ئازایه‌تی و خواست و داواكاری گه‌لی عێراق نین، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان له پێش به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی گه‌له‌كه‌یان له به‌رچاو گرتووه كه ئه‌مه‌ش واده‌كات پێكهێنانی حكومه‌ت زیاتر دوا بكه‌وێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بایدن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت دووپاتیكرده‌وه ولاَته‌كه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری عێراقییه‌كان ده‌كات بێئه‌وه‌ی پشتگیری له تاكه لایه‌نێكی دیاریكراو بكات.
له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ولاَته‌كه‌یشی بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا واشنتۆن باوه‌رِی به‌وه هه‌یه دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه‌ی هێزه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوو هێزه ساسییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌رچوونی ولاَت له‌و ته‌نگژه‌یه.