دوا به‌دوای سه‌ردانییه‌كه‌ی مالیكی، عه‌ممار حه‌كیم سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیئتیلافی نیشتمانی پێشبینیان كرد له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌ممار حه‌كیم سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات به مه‌به‌ستی چاوپی|َكه‌وتنی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئامانجی حه‌كیم له‌و سه‌ردانییه تاوتوێكردن و به دواداچوونی دوا پێشهاته‌كانی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ر پرسانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان روونیشیان كرده‌وه له‌و سه‌ردانییه‌دا حه‌كیم سه‌ردانی هه‌ولێرو سلێمانی ده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیشی ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تێكی گه‌وره دوای ئه‌وه‌ی رێگاكان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له نێوان ئه‌و ئیئتیلافه‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به بن به‌ست گه‌یشتوون.
ئه‌و سه‌ردانییه چاوه‌رِوانكراوه‌ی حه‌كیم له كاتێكدایه كه دوێنێ سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی سه‌ردانی هه‌ولێری كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كۆبۆوه.