بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه‌كانی، كورد داوای گه‌ره‌نتی نووسراو له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌كات

بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه‌كانی، كورد داوای گه‌ره‌نتی نووسراو له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ ماڵپه‌رِی \"ئه‌لوه‌سه‌ت\""یان، راگه‌یاندووه‌ كورد گه‌ره‌نتی نووسراویان له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ داواكارییه‌كانی كورد كه‌ داوای گه‌ره‌نتی نووسراویان له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو كردووه‌ تایبه‌تن به‌ گه‌رِانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرِاوه‌كانی دیكه‌ بۆ سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان.

تا ئێستاش هه‌ڵویستی كورد سه‌باره‌ت به‌ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نوری مالیكی بێت یاخود كه‌سێكی دیكه‌ دیار نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و پرسه‌ بۆ دوای رێككه‌وتنی كوتله‌كان له‌ سه‌ر دیاریكردنی یه‌ك كاندید هه‌ڵگیراوه‌.

جێی باسه‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ میانی ته‌واوی دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله‌ عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێداگری له‌ سه‌ر چه‌ند داواكارییه‌كی سه‌ره‌كی كرد له‌وانه‌ش پرسی كه‌ركوك و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری كێشه‌ی نه‌وت و پێشمه‌رگه‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌.
"
Top