له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئیئتیلافی نیشتمانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ست به دانووستانه‌كانی ده‌كاته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتمانی به‌ها ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند كوتله‌كه‌یان چاوه‌رِوانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی مالیكی كاندیدێكی دیكه ده‌ست نیشان بكات بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، دووپاتیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانه بۆیه ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدی ئه‌و بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگری بكات له سه‌ر كاندیدكردنی مالیكی بۆ پۆسته‌كه، ئه‌وكات ئه‌وان له ئیئتیلافی نیشتمانی چیدیكه چاوه‌رِوان ناكه‌ن به‌ڵكو هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێكده‌هێنن به ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
روونیشی كرده‌وه ئیئتیلافی نیشتمانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به دانووستانه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ته‌نگژه‌ی بێ حكومه‌تی ده‌رباز بكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانن حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن.
برِیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا ده‌ست به دانووستانه‌كانی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌ی عێراقی به ئامانجی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی سه‌باره‌ت پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.