تاریق عه‌زیز: ئۆباما عێراق بۆ گورگه‌كان به‌جێدێلێ
له دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق تاریق عه‌زیز بلاَوكردۆته‌وه، له دیمانه‌كه‌دا عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی عێراق بۆ گورگه‌كان به‌جێدێلێ له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .
عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هۆی كوشتنی عێراق له حاڵیكدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی.
عه‌زیز كه ئێستا له زینداندایه باسی له‌وه كردووه ئه‌و خۆشحاڵ و گه‌شبین بووه كاتێك ئۆباما وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا، پێی وابووه ئۆباما له میانی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌كانی جۆرج بۆشی سه‌رۆكی پێش خۆی راست ده‌كاته‌وه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و هه‌ستی پێده‌كات ئۆباما نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌كان راست ناكاته‌وه به‌ڵكو هه‌ڵ ی گه‌وره‌تر ئه‌نجام ده‌دا لى عێراق به‌تایبه‌ت كه سووره له سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ش واده‌كات جارێكی دیكه عێراق له‌به‌رده‌م مردنێكی دیكه دابنێ، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئۆباما وه‌كو دوورِوو ده‌رده‌كه‌وێ و عێراق ده‌خاته به‌رده‌م گورگه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عه‌زیز روونی كردۆته‌وه ئه‌و نه‌یاری داگیركردنی كویت بووه له ساڵی 1990، زۆریش پێداگری له ئه‌نجام نه‌دانی داگیركردنه‌كه كرووه‌ته‌وه به‌لاَم سه‌دام سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات، بۆیه ئه‌ویش رازی بووه چونكه ده‌نگی زۆرینه زاڵ بووه به‌سه‌ر ده‌نگی ئه‌و.
عه‌زیز باسی له‌وه كردووه سه‌دام ماوه‌ی 30 ساڵ عێراقی بونیاد كرد به‌لاَم ئه‌مرِۆ ئه‌و ولاَته بۆته وێران خانه.
جێی باسه تارق عه‌زیز له‌لایه‌ن دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقییه‌وه سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه به تۆمه‌تی له سێداره‌دانی ژماره‌یه بازرگانی عێراقی له ساڵی 1992 و ئاواره‌كردنی هه‌زاران خانه‌واده‌ی كورد له كوردستان له ماوه‌ی حوكمرِانییه‌تی سه‌دام حسێن.