موحسین سه‌عدون: سه‌ردانی شاندی كۆشكی سپی بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌یه به‌ر له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنی له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ
گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه به دی نه‌هاتووه.
موحسین سه‌عدون به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێ ئه‌و تۆ له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتنیان به رێكه‌وتنێك به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادییه‌كه و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به دی نه‌هاتووه\"".
روونی كرده‌وه\"" تا هه‌نووكه دانووستاندنه‌كان بێ ئه‌نجام بوونه، بۆیه ئه‌سته‌مه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتنێك\"".
وتیشی\"" سه‌ردانی شاندی كۆشكی سپی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له چوارچیوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانیان باوه‌رِ به لایه‌نه عێراقیه‌كان بهێنن تا له سه‌ردابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه بگه‌نه‌رێكه‌وتنێك و حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" چونكه ئه‌مریكا له گه‌ل ئه‌وه‌دایه به‌ر له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن\""."