سوپای ئه‌مه‌ریكا كوژرانی یه‌كه‌م دوو سه‌ربازی خۆی له مانگی ته‌مموز راگه‌یاند
دوێنێ هه‌ینی له به‌یانێكدا سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق كوژرانی دوو سه‌ربازی خۆی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م دوو كوژرانی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مانگی ته‌مموز.
سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌یانه‌كه‌یدا كه دوێنێ هه‌ینی له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌رچوو رایگه‌یاند دوو سه‌ربازه‌كه به‌هۆی روودانی شه‌رِه‌وه نه‌كوژراون به‌ڵكو به‌هۆی رووداوێكی دیكه‌وه كوژراون بێئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بدركێنێ، ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به كوژرانی دوو سه‌ربازه‌كه به‌رده‌وامن و دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌كانیشیان ناوی هه‌ردوو سه‌ربازه كوژراوه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێ.
به‌كوژرانی ئه‌و دوو سه‌ربازه له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2010 بوو به 41 سه‌ربازی كوژراو، له كاتێكدا كۆی گشتی سه‌ربازه كوژراوه‌كان له‌وه‌ته‌ی ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له به‌هاری 2003 وه گه‌یشته 4411 سه‌رباز.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كان به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دایه به‌شێوه‌یه‌ك له مانگی رابردوو ته‌نیا 8 سه‌رباز كوژراون كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا ته‌نیا دوو سه‌رباز له كاتی پرۆسه‌ی سه‌ربازی كوژراون و ئه‌وانیدیكه‌ش به مردنی جۆراوجۆر گیانیان له ده‌ست داوه.