دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراق دۆسییه‌ی جینۆسایدی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی دادگای لاهای ده‌كات
دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراق رێگه‌یدا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی له‌ناوبردنی ره‌گه‌زی جینۆساید له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و دیاله له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو په‌نا ببرێته به‌ر دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولره‌حمان زێباری نوێنه‌ری قوربانیانی جینۆساید له دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقی رایگه‌یاند دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه برِیارێكی ده‌ركرد به پێی برِیاره‌كه ده‌كرێ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی جینۆساید له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێن له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و دیاله پنا ببرێته به‌ر دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای بۆ ئه‌وه‌ی لاهای برِیاری خۆی له سه‌ر دۆسییه‌كه ده‌ربكات و دواتریش بۆ دادگای تاوانه‌كانی عێراقی ره‌وانه‌ی بكاته‌وه تا ئه‌ویش برِیاری كۆتایی خۆی ده‌ربكات.
زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نوێنه‌ری سكالاَكاران له دۆسییه‌ی جینۆسایدی كه‌ركوك و دیاله، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی دادگای بالاَی تاوانه‌كان و داواكاری گشتی و تۆمه‌تباران به‌ره‌و دادگای بالاَی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له هۆڵه‌ندایه به‌رِێده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و برِیاره‌ی دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقییه‌وه له پێناو گه‌یاندنی سكالاَی سكالاَكاران و داواكاری زیان لێكه‌وتووان له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و دیاله.