سه‌رۆكی میلیشیای فیدائییه‌كانی سه‌دام له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوێته‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی كوێتی پێده‌درێ
له ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی كوێتی ئاشكرایكرد سه‌رۆكی میلیشیای فیدائییه‌كانی سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوێته‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی كوێتی پێدراوه. رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه سه‌رۆكی میلیشیای فیدائییه‌كانی سه‌دام كه پێشتریش به‌رِێوه‌به‌ری گشتی پاسه‌پۆرت بوو له پارێزگای به‌سرِه‌و یه‌كێكیش بوو له دیاره‌كانی حزبی به‌عس له‌و شاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوێته‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی پێدراوه ئه‌مه له كاتێكدا له عێراق دوای رووخانی رژێمی پێشوو شوێنی حه‌وانه‌وه‌و ئارامی نه‌ما كه‌چی له‌لایه‌ن كوێته‌وه رێزی لێده‌گیردرێ و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ولاَته‌ی پێده‌درێ.
وه‌ته‌ن ده‌نووسێ ئه‌و كه‌سه له سه‌رده‌می سه‌دام چه‌ندین نوسراوی فه‌رمی سوپاس و رێز‌و ده‌ست خۆشی پێگه‌یشتووه به‌هۆی دڵسۆزی له كاره‌كانی به‌تایبه‌ت كه ناوبراو خۆیی و خێزانه‌كه‌یشی یه‌كێكیش بوونه له سیخورِه هه‌ره‌چالاكه‌كانی سه‌دام.
وه‌ته‌ن روونیكردۆته‌وه ئه‌و كه‌سه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاری سیخورِی له‌سه‌ر حسێنی شیعه‌كان له پارێزگای به‌سرِه كردووه، به‌تایبه‌ت زانیاری وردی له‌سه‌ر حزبی ده‌عوه‌ی نوری مالیكی هه‌بووه‌و گورزی به‌هێزیشی لێدوان ئه‌مه‌شی به شانازییه‌وه باس كردووه به‌و پێیه‌ی حزبی ده‌عوه كاری گیره‌شێوانانه‌ی له دژی ناووبانگی حزبی به‌عس و سه‌دام ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه سه‌رۆكی میلیشیای فیدائییه‌كانی سه‌دام له كاتی داگیركردنی كوێت له ساڵی 1991 برایه‌كی له كوێت به ده‌ستی به‌رهه‌ڵستكاران و به‌رگریكارانی كوێته‌وه كوژراوه، به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عێراق سه‌دام حسێن پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ناوبراو كردووه‌و له به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه وێرِای دڵنه‌وایی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نووسیویه‌تی برایه‌كه‌تان له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كوێتی و ولاَتانی رۆژئاوا گیانی خۆی كردۆته قوربانی.