عێراق هێرشى سه‌ربازى توركیا رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و هێرشه‌كانى په‌كه‌كه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

عێراق هێرشى سه‌ربازى توركیا رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و هێرشه‌كانى په‌كه‌كه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق برِیارى دا كه‌ باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق بانگێشت بكات و یاداشتێكى نارِه‌زایی رِاده‌ست بكات له‌سه‌ر هێرشه‌كانى سوپاى توركیا له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بۆردومان كردنى خاكى هه‌رێمى كوردستان.

بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق \"لوبێد عه‌باوی\"" له‌ لێدوانێكیدا شێوازى سه‌ربازى توركیاى رِه‌ت كرده‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان و رِایگه‌یاند:
لیژنه‌ى هاوبه‌شى نێوان عێراق و توركیا ده‌ستكه‌وتى باشى به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى چالاكیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌سنوره‌كانى نێوان هه‌ردو ولاَتدا و هه‌ماهه‌نگیه‌كى زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان توركیا و عێراق بۆ رِاوه‌دونانى پارتى كرێكارانى كوردستان.

بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هێرشه‌كانى توركیاى بۆسه‌ر خاكى عێراق سه‌ركۆنه‌كرد و داواى كرد كه‌ توركیا له‌ هێرشه‌كانى بوه‌ستێت و درێژه‌ به‌ تۆپبارانكردنى سنوره‌كان نه‌دات، و درێژه‌ به‌ چاوپێكه‌وتن و دانوستان بدات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقی.

هه‌روه‌ها گوتى: پارتى كرێكارانى كوردستان له‌جێگه‌یه‌كى سه‌ختى خاكى عێراقن و ناتوانرێت به‌ئاسانى هێرشیان بكه‌یته‌ سه‌ر و گورزى كاریگه‌ریان لێبوه‌شێنین.

له‌كۆتاییدا بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق لوبێد عه‌باوی گوتیشی:
باشترین رِێگه‌ بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان بریتیه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى رِوبه‌رِى چالاكیه‌كانیان و رِێگرتن له‌ چونى هاوكارى و یارمه‌تى بۆیان.

شایانى باسه‌ له‌ماوه‌ى رِابردودا لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق و توركیا پێكهێنرا به‌مه‌به‌ستى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
"
Top