\"كورد له به‌رامبه‌ر هیچ كاندیدێكی سه‌رۆك وه‌زیران ڤیتۆو هێڵی سووری دانه‌ناوه\"""
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ركه‌سێك ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كورد هاوكاری ده‌كات له پێكهێنانی حكومه‌تدا، هه‌روه‌ها هه‌ركوتله‌یه‌كیش راسپێردرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دیسان كورد هاوكاری ده‌كات.
عوسمان رایگه‌یاند كورد له به‌رامبه‌ر هیچ كاندید‌و كوتله‌یه‌ك كه راده‌سپێردرێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ڤیتۆو هێڵی سووری دانه‌ناوه، گوتیشی هه‌فته‌ی داهاتوو كوتله‌كان له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت رێكناكه‌ون به‌ڵكو ئومێدیش ناكرێ له‌و هه‌فته‌یه‌دا كوتله‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد رۆژی 14 ی مانگ كوتله‌كان له دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه به‌و پێیه‌ی ماوه‌ی مانگێك به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نوێی عێراق تێپه‌رِ ده‌بێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان به پێویستی زانی له‌ماوه‌ی مانگێكدا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێ چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرا ئه‌وكات هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به‌یه‌ك سه‌فقه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
عوسمان هیواشی خواست له‌ماوه‌ی مانگێكدا بتوانرێ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌ڵبژێردرێن و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت چیدیكه دوانه‌كه‌وێ.
جێی باسه رۆژی 14 ی حوزه‌یران ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی گرێداوتێیدا په‌رله‌مانتاران سوێندی ده‌ستووریان خوارد.