ده‌باغ: حكومه‌تی عێراق نابێته پۆلیس بۆ پاراستنی توركیا له چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند رۆڵی حكومه‌تی عێراق له لێژنه‌ی ئه‌منی هاوبه‌شی نێوان توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بوونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاونه‌ك عێراق ببێته پۆلیس بۆ پاسه‌وانیكردنی توركیا.
ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئاڵوگۆری زانیاری هه‌واڵگری له نێوان هه‌رسێ لایه‌نی توركی و ئه‌مه‌ریكی و عێراقی به‌رده‌وامه‌و به شیوازی جیاجیا رێوشوێنه‌كان ده‌گیرێنه به‌ر.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه عێراق پابه‌نده به دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و رێگه چاره‌ی گونجاو بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هه‌رِه‌شه له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو ولاَت، گوتیشی لێژنه سێ قۆڵییه‌كه‌ی نێوان هه‌رسێ ولاَت كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌باره‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌كان.
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ وه‌كو یه‌كه‌م لێدوانی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق دێت دوابه‌دوای راگه‌یاندنی حكومه‌تی توركیا كه رایگه‌یاندبوو ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شیان كردوون سه‌باره‌ت به جموجۆڵ و چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه وه‌كو پێویست نه‌بوونه به‌ڵكو توركیا چاوه‌رِوانی زانیاری زۆرتری ده‌كرد.
جێی باسه له ساڵی 2008 لێژنه‌ی ئه‌منی سێ قۆڵی نێوان حكومه‌تی توركیا‌و عێراق و ئه‌مه‌ریكا بۆ چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه پێكهێنرا.
ده‌باغ گوتیشی كاری لێژنه‌كه روماڵكردنی هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی نییه به‌ڵكو ته‌نیا چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، گوتیشی حكومه‌تی عێراق پابه‌ندنییه به پێشكه‌شكردنی زانیارییه‌كان به خۆرِایی به‌ڵكو عێراق له رێگه‌ی لێژنه‌كه‌وه زانیارییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.