حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی: هه‌وڵده‌درێ له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاب حكومه‌ت پێكبهێنرێت
وته‌بێژ به‌ناوی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئومێد ده‌كرێ له سه‌ره‌تای مانگی ئابدا حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت.
له لێدوانێكدا ئه‌لحه‌سه‌نی رایگه‌یاند دانووستانه‌كان سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت له نێوان كوتله سیاسییه‌كان به شێوه‌یه‌كی رۆژانه به‌رده‌وامیان هه‌یه، گوتیشی له‌یه‌كگه‌یشتنێكی باش له نێوان شاندی دانووستكاری كوتله سیاسییه‌كان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی پله كردن له پێكهێنانی حكومه‌ت.
ئه‌لحه‌سه‌نس باسی له سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی كرد بۆ لای سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ردانییه‌كه وه‌لاَمدانه‌وه‌ی سه‌ردانییه‌كه‌ی پێشووی عه‌للاوی بوو بۆ لای مالیكی گوتیشی به‌گشتی چاوپێكه‌وتنه رێخۆشكه‌ره بۆ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت گۆرِینه‌وه‌ی بیرورای یه‌كتری.
ناوبراو له باره‌ی كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران روونیكرده‌وه ده‌وڵه‌تی یاسا دژی بیرۆكه‌ی ئه‌و جۆره پێشنیاره‌یه‌و پشتگیری ناكات به‌تایبه‌ت كه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا خاوه‌نی 89 كورسی په‌رله‌مانه و تا ئێستاش پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر تاكه كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی.