ئه‌عره‌جی: هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ دوو رۆژی داهاتوو كۆتایی دێنێ به‌ میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران

ئه‌عره‌جی: هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ دوو رۆژی داهاتوو كۆتایی دێنێ به‌ میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی سه‌در وئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئیئتیلافی نیشتمانی به‌ها ئه‌عره‌جی دووپاتیكرده‌وه‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی كه‌ له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی پێكهاتووه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو كۆتایی دێنێ به‌ دانانی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.

ئه‌عره‌جی به‌ پێویستی زانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی په‌له‌ بكات له‌ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له‌ كورترین ماوه‌دا حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌باره‌ت به‌ پرسی دانانی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ئیجابی بووه‌.

ئه‌عره‌جی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌خوازێ حكومه‌تی نوێ به‌ زووترین كات پێكبهێنرێت و تێیدا ته‌واوی كوتله‌ براوه‌كان به‌شداربن، گوتیشی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌یه‌كگه‌یشتنێكی باش له‌ نێوان كوتله‌كان دروست بووه‌ به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ چاویان به‌یه‌ككه‌وت و هه‌ردوولاش پێداگریان كرد له‌سه‌ر په‌له‌ كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی.
Top