به‌تیخ: ده‌ست به‌ردار نه‌بوونی كوتله‌كان له ده‌سه‌لاَت بۆته به‌شێك له دواكه‌وتوویی سیاسی
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جه‌مال به‌تیخ دووپاتیكرده‌وه بارودۆخی سیاسی له عێراق به ئاشكرا ده‌ریده‌خات كوتله‌كان ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌لاَت نابن، كه ئه‌مه‌ش واقیعێكه كه‌س نكوڵی ناكات و بۆته به‌شێك له دواكه‌وتوویی سیاسی.
به‌تیخ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆرێك له كوتله‌كان به باكگراوندی ئاره‌زووی وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاَته‌وه له ناو بارودۆخی سیاسی كارده‌كه‌ن، بێئه‌وه‌ی له بنه‌رِه‌تدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی گه‌لی كاربكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی درووست بوونی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی ئێستا كه كوتله‌كان سازش بۆ یه‌كتری ناكه‌ن وده‌سه‌لاَت به شێوه‌ی ئاشتیانه ئاڵوگۆرِ ناكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌تیخ روونیكرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له دژی لایه‌نێكی دیكه گفتوگۆ ناكات به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌كو یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كات، گوتیشی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به پێویستی ده‌زانێ نه‌ك ته‌نیا كوتله براوه‌كان به‌ڵكو ئه‌وانیدیكه‌ش به‌سداری له حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقییه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی دیكه رێككه‌وتنی مۆركردوو یه‌كی گرت مانای ئه‌وه‌نییه له دژی كوتله‌و لایه‌نێكی دیكه ئه‌و یه‌كگرتنه به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
ناوبراو له‌كۆتاییدا دووپاتیكرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هیواخوازه به ززوترین كات حكومه‌ت پێكبهێنرێت و ده‌سه‌لاَت به شێوه‌ی ئاشتیانه ئاڵوگۆرِ بكرێ وه‌كو ئه‌وه‌ی له ولاَتانی پێشكه‌وتوو ده‌بینرێ.