سه‌عدون: ئه‌وانه‌ی دان به ماده‌ی 140 دانانێن رێز له گه‌لی عێراق ناگرن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدون دووپاتیكرده‌وه هه‌ر كوتله‌یه‌ك دان به ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆك له‌سه‌ره‌كان نه‌نێ رێز له گه‌لی عێراق ناگرێ، چونكه گه‌لی عێراق به رێژه‌ی 80% ده‌نگی بۆ ده‌ستوور داوه.
سه‌عدون ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ماده‌ی 140 ماده‌یه‌ك نییه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كه‌ركوك هه‌بێت به‌ڵكو ماده‌كه چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ش له ناوه‌رِاست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌عدون داوای له حكومه‌تی داهاتووی عێراق كرد به‌ڵێن بدات به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ستوور هاتووه، سه‌عدون نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربرِی له به‌رامبه‌ر لێدوانێكی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كوتله سیاسییه‌كان كه ماده‌ی 140 وه‌كو ره‌هه‌ندێكی سیاسی سه‌یر ده‌كه‌ن ئه‌مه له كاتێكدا ماده‌كه ماده‌یه‌كی یاسایی ده‌ستوورییه.