عه‌بادی: ده‌وڵه‌تی یاسا لاری نییه‌ له‌ هیچ كاندیدێكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی كوتله‌كان كاندید بكرێ

عه‌بادی: ده‌وڵه‌تی یاسا لاری نییه‌ له‌ هیچ كاندیدێكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی كوتله‌كان كاندید بكرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حه‌یده‌ر عه‌بادی دووپاتیكرده‌وه‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نارِه‌زایی له‌سه‌ر هیچ كاندیدێك نییه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گر بێت به‌ مه‌رجێك ئه‌و كاندیده‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی سیاسی و ده‌ستووری دابمه‌زرێ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌گشتی ده‌وڵه‌تی یاسا لاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدی ئه‌و بێت یاخود هه‌ر كوتله‌یه‌كی دیكه‌ به‌ مه‌رجێك ئه‌و كاندیده‌ هه‌موو كوتله‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پیشان بده‌ن.

ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌بادی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگری ده‌كات له‌ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ تارِاده‌یه‌ك درزو سستییه‌ك بكه‌وێته‌ ناو ریزه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی كه‌ له‌ هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی پێكهاتووه‌، به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا سووره‌ له‌ سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی و ئیئتیلافی نیشتمانیش عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندیدردووه‌ تا ئێستاش له‌سه‌ر میكانیزمی ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران رێكنه‌كه‌وتوون؟
Top