لهێبی: ئهمرِۆ عه‌للاوی پێشنیاری سه‌رۆك كۆمار ده‌خاته به‌رده‌م مالیكی
ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه ته‌ها لهێبی ئاشكرایكرد له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئهمرِۆدا سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی پێشنیاری سه‌رۆك كۆماری ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی.
لهێبی رایگه‌یاند له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئهمرِۆ سێشه‌ممه‌دا كه برِیاره دوای عه‌سر بهرِێوه بچێ هه‌ریه‌ك له مالیكی و عه‌للاوی تاوتوێی دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی گۆرِهپانی عێراقی به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت عه‌للاوی پێشنیاری سه‌رۆك كۆماری ده‌خاته به‌رده‌م مالیكی بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆك كۆماری رازی بێت له به‌رامبه‌ریشدا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ عه‌للاوی بێت.
لهێبی روونیكرده‌وه له دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆكهدا گه‌وره سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو لیسته‌كه ئاماده‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌بن.
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی ئهمرِۆی نێوان مالیكی و عه‌للاوی له كاتێكدایه هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه له هه‌ردوو ئیئتیلافی نیشتمانی و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێكهاتووه به قۆناخێكی سه‌خت تێپهرِدهبێت سه‌باره‌ت به ناكۆكی نێوانیان له‌سه‌ر پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.