مه‌عسوم: كورد په‌نا ده‌باته به‌ر دادگای فیدرِاڵی ئه‌گه‌ر كوتله‌كان پابه‌ند نه‌بن به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور
په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كوتله‌كان پابه‌ندنه‌بن به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان په‌نا ده‌باته به‌ر دادگای فیدرِاڵی.
له لێدوانێكدا پهرلهمانتتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نوێی عێراقی كرد ههرِهشهی كرد ئه‌گه‌ر كوتله‌كان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان نه‌بن ئه‌وكات كورد په‌نا ده‌باته به‌ر دادگای فیدرِاڵی.
مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی دژایه‌تی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كه‌ن پێشێلكردنی سوێندی ده‌ستوورییه كه له دانیشتنی په‌رله‌مان خواردوویانه.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كورد پابه‌نده به ده‌ستوورو میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو كوتله‌كانی دیكه‌ش پێویسته پابه‌ندن پێوه‌ی.
جێی باسه ئێستا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له میانی ئه‌نجامدانی دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان هه‌وڵده‌دات كوتله‌كان پابه‌ند بكات به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.