په‌رله‌مانتارێكی كورد: ئه‌گه‌ر داواكارییه ده‌ستوورییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێ، ئه‌مجاره رازی نابین كه‌مته‌رخه‌می به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكرێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حما خه‌لیل دووپاتیكرده‌وه داواكارییه‌كانی كورد له كوتله عێراقییه‌كان بۆ به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی داواكاری ده‌ستوورین، له‌سه‌ر كوتله عێراقییه‌كانیش پێویسته جێبه‌جێیان بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنه‌كه‌یان نه‌كه‌ن چونكه ئه‌مجاره لایه‌نی كوردی رازی نابێت كه‌مته‌رخه‌می بكرێت.
خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پرسی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور به‌نیسبه‌ت كورد پرسێكی چاره‌نووس سازه‌و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیش شێوارزی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی داناوه، بۆیه كورد پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی.
ناوبراو گوتیشی پرسه‌كانی پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گاز به‌نیسبه‌ت كورد گرنگییه‌كی زۆریان هه‌یه، بۆیه لایه‌نی كوردی به‌هه‌مان شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و دوو پرسه‌ش ده‌كات به‌و پێیه‌ی كورد ماف و پشكی خۆی هه‌یه له‌سامانی نه‌وت، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ش هێزێكی به‌رگریكاره له‌چوارچێوه‌ی هێزی عێراقی.