هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوای دیاریكردنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت له ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتمانی مه‌حه‌مه‌د به‌یاتی دووپاتیكرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات دوای دیاریكردنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی ناوی كاندیدی هاوپه‌یمانییه‌تی نیشتمانی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رابگه‌یه‌ندرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كێشه‌ی ئێستای ناو گفتوگۆكانی نێوان ئه‌ندامانی هه‌ردوو كوتله یهكگگرتووهكه له‌سه‌ر پرسی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه، كه له بنهرِهتدا ده‌بێت گفتوگۆكان له‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌و دیاریكردنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت بێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد تا ئێستا ده‌وڵه‌تی یاساپێداگری ده‌كات له‌سه‌ر كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ئاراسته‌ی گفتوگۆكان به ئاقارێكی باش و ئیجابی نهرِوات، به‌ڵكو كۆسپ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت دروست ده‌كات.
گوتیشی باشترین به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه پرسی سه‌رۆك وه‌زیران بۆته كۆسپ له‌به‌رده‌م گفتوگۆكان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێژنه‌ی دادهوهرهكان بوو كه له نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافه‌كه بۆ ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران پێكهێنرابوو.