بۆ هه‌ر پرسێك شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان په‌رله‌مان ده‌كاته مه‌رجه‌ع
له لێدوانێكدا ئه‌ندامی شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایه‌زید حه‌سه‌ن دووپاتیكرده‌وه هه‌ر چوار كوتله كوردییه‌كه كه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیان بۆ چوونه به‌غدا پێكهێناوه به‌یه‌كه‌وه دانووستان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌مووشیان به پێی پرۆگرامی ناوخۆیی بۆ هه‌ر پرسێك په‌رله‌مان ده‌بێته مه‌رجه‌عیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه له هاوپه‌یمانی كوردستانی و لیستی گۆرِان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێكدێت، به‌یه‌كه‌وه دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌ناو خۆشیان سه‌ركرده‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌ن، جگه له‌مه‌ش بۆ هه‌رپرسێك ده‌گه‌رِێنه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و له‌وێ رای خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
جێی باسه ئێستا شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌نجام دانی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی بۆ چوونه ناو قۆناخی پێكهێنانی حكومه‌ت، شانده‌كه له به‌غدایه‌و چه‌ند ئه‌وله‌ویه‌تێكی كاری له‌به‌رده‌ستدایه بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140.