سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌فی موجاهیدینی خه‌لق راده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كاته‌وه‌

سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌فی موجاهیدینی خه‌لق راده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كاته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق پلانێك داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی داهاتوو سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف كه‌ پێگه‌ی زیاتر له‌ 3000 هه‌زار خێزانی سه‌ر به‌ رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانییه‌ راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكاته‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی هارۆڵد تربیۆنی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكردووه‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌رنامه‌یه‌كی دارِشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كی ته‌مموزه‌وه‌ سه‌ربازگه‌كه‌ راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكاته‌وه‌.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی 2003 وه‌، سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف ده‌كه‌ن چه‌ندین جاریش حكومه‌تی عێراق داوای ده‌ركردنی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی كردووه‌ كه‌ به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی ئێران ده‌كات، به‌برِوای حكومه‌تی عێراق وێرِای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ له‌ راپه‌رِینی ساڵی 1991 هاوشانی به‌عس ده‌ستی له‌ چه‌ندین تاوانی خوێناوی دژی گه‌لی عێراق به‌ تایبه‌ت كورد هه‌بووه‌، هۆكارێكیشه‌ بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ عێراق و ئێران.
جێی باسه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی رێكخراوه‌كه‌ی له‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان دانا، به‌لاَم یه‌كێتی ئه‌ورِوپا هه‌وڵده‌دا ناوی له‌ لیسته‌كه‌ ده‌ربێنێ.
Top