تاڵه‌بانی ئه‌و لێدوانانه ره‌تده‌كاته‌وه گوایه لایه‌نی كوردی چۆته ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئالا تاڵه‌بانی لێدوانی هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ره‌تكرده‌وه گوایه چوونه ناوه‌وه‌ی لایه‌نی كوردی بۆ ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی یه‌كلایی بۆته‌وه.
تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و لێدوانانه‌ی كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانییه‌تی نیشتمانی سه‌باره‌ت به چوونه ناوه‌وه‌ی لایه‌نی كوردی بۆ ناو هاوپهیمانییهتییهكهیان به‌ته‌واوی یه‌كلایی بۆته‌وه‌و خه‌ریكه ببێته واقیع، ته‌نیا لێدوانی یه‌كلایه‌نه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌رده‌چێ.
تاڵه‌بانی گوتیشی ته‌نیا دوو رۆژه شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان گه‌یشتۆته به‌غدا كه ئه‌مه‌ش سه‌خته بتوانرێ نزیكترین لایه‌ن دیاری بكه‌یت بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی، باسی له‌وه‌شكرد ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان شاندی كوردی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌ستراوه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌و ئیجابییهته لێدوان ده‌ربكات.