ئۆباما: دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان پشگیرییه‌كانمان بۆ گه‌ل و حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت
له وتارێكدا كه له بنكه‌ی سه‌ربازی بنساكۆلا له ویلایه‌تی فلۆریدا پێشكه‌شی كرد، سه‌ر له‌نوێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما پابه‌ندبوونی ولاَته‌كه‌ی به‌واده‌ی دیاریكراوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ساڵی 2011 له عێراق دووپاتكرده‌وه.
ئۆباما رایگه‌یاند واشنتۆن له ناوه‌رِاستی ئابی ئه‌مساڵ كۆتایی به ئه‌ركی هێزه شه‌رِكه‌ره‌كلن دێنێ له عێراق، گوتیشی ئه‌و هێزانه‌ی كه بۆ واشنتۆن ده‌گه‌رِێنه‌وه له‌ناو ئمه‌ریكا بلاَوده‌كرێنه‌وه بۆ پێداویستییه ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وێرِای ستایشكردنی رۆڵی سه‌ربازانی ولاَته‌كه‌ی جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه واشنتۆن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری و پشتگیری گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كات به ئامانجی به‌رقه‌راربوونبی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی له‌و ولاَته.
برِیاره تا ناوه‌رِاستی مانگی ئاب له كۆی 92 هه‌زار سه‌رباز ته‌نیا 50 هه‌زار سه‌رباز تا كۆتایی ساڵی 2011 له عێراق بمێننه‌وه.