ئه‌وله‌ویاتی كار‌و داواكارییه‌كانی شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دانووستان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان
له لێدوانێكدا ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حه‌مه‌د حه‌كیم رایگه‌یاند شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه ئێستا بۆ ئه‌نجامدانی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان له به‌غدایه، له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی داواكاری و خواسته‌كانی دانووستان ئه‌نجام ده‌دا.
حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و داواكاری خۆی ده‌كات، بۆیه شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش دانووستان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی خۆی خستۆته به‌رده‌م كوتله‌كان.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌روو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد‌و جێبه‌جێكرنی ماده‌ی 140 ،و پرسه‌كانی بودجه‌و پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گاز‌و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆستی چه‌ند وه‌زاره‌تێك به پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رووی داواكاری و خواستی شاندی كوردییه.
حه‌كیم جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد پێویسته چونكه كور دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی عێراقه، گوتیشی شانده‌كه پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی.