مه‌عسوم: هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق سه‌ربكه‌وێ
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی عێراق، كه ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم به‌رِێوه‌چوو، ئه‌مه‌و له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌یدا مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌ند لایه‌نێك نایانه‌وێ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق سه‌ركه‌وتووبێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هێزو توانایه‌كی جیدی خۆیان خستۆته كار بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عێراق له‌بار ببه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا مه‌عسوم داوای په‌له بكرێ له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به هاولاَتیان بكرێ و ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان داویانه به‌فیرِۆ نه‌چێ.
جێی باسه له 7 ی ئازاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رِێوه‌چوو، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.