بۆ یه‌كه‌م جار وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه دان به‌په‌یوه‌ندی نێوان تیرۆریستانى ناو عێراق گه‌نجانى سعودى داده‌نىَ
كۆلێژى مامۆستایانى سه‌ر به‌زانكۆى شا سعود بۆ به‌دواداچوون و دیراسه‌ى ئاسایشى فیكرى نه‌دوه‌یه‌كى به‌ست به ناونیشانى "تیرۆر‌و ماده هۆشبه‌ره‌كان له نێوان واقیع و ژماره‌دا " له‌و نه‌ده‌وه‌یه‌دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌كى نهێنى له نێوان تیرۆرى ناو عێراق و داڵده‌ده‌ران و یارمه‌تیده‌رانی تیرۆر له‌ناو سعودیه بوونى هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیارى نه‌دوه‌كه خالید مه‌نسور دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌ستى ئه‌واندایه په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆ هه‌یه له نێوان ماده هۆشبه‌ره‌كان و تیرۆر، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه له‌و نێوه‌نده‌دا گه‌نجانى ولاَتى سعودیه بوونه‌ته نێچیرێكى ئاسانى ماده هۆشبه‌ره‌كان و قاچاخیانى ئه‌و خووه مه‌ترسیداره كه دواتر راسته‌وخۆ ئه‌و گه‌نجانه ده‌خاته به‌رده‌م رێكخه‌رانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان كه به‌ئاسانى ده‌توانن زاڵ‌بن به‌سه‌ر هۆگربووان(مودمین) به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كاره تیرۆریستییه‌كانى خۆیان به‌كاریان بێنن .
مه‌نسور باس له‌وه ده‌كات گه‌نجانی سعودى ئه‌وانه‌ى دووچارى هۆگربوون به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان بوونه‌ته‌وه تووشى دارِووخانێكى گه‌وره‌ى ده‌روونى بوونه‌ته‌وه‌و به‌چاوى عه‌به‌سیه‌ت ته‌ماشاى ده‌كه‌ن واهه‌ست ده‌كه‌ن و ئه‌وهاش له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كان تێگه‌یه‌ندراون كه ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌ته‌قێننه‌وه‌و جیهادو كوشتن و برِین له پێناوى خوادا نه‌كه‌ن ئه‌وا خوا لێیان خۆشنابىَ له كارانه‌ی ئه‌نجامیان داون له ناویشیاندا هۆگربوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان كه به‌پێى شه‌رعى ئیسلام به‌كارهێنانى كارێى حه‌رامكراوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه لیوا مه‌نسور بن سوڵتان توركى وته‌بێژى ئه‌منى وه‌زاره‌تی ناوخۆى سعودییه ئاشكرایكرد دواى ئه‌وه‌ى تیرۆریستان له‌ناو خاكی سعودییه ژه‌ندین هه‌وڵى تیرۆریستیان دا‌و كه هه‌ندێك هه‌وڵیشاندا به‌لاَم دواتر بازنه‌ی هه‌وڵه‌كانیان كۆنترۆل كرا‌و كاره تیرۆریستییه‌كانیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه برد له ناویشاندا رۆژانه كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانى ناوعێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین بێتاون دووچارى كوشتن و برینداربوون ده‌بنه‌وه.
پێشتریش به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق چه‌ندین جار سعودییه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كرد كه په‌ناى تیرۆریستان ده‌دات بۆ ئه‌نجام دانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له ناو خاكى عێراق ، ئه‌م دانپێنانه‌ى نه‌دوه‌ى كۆلێژى مامۆستایانى سه‌ر به زانكۆى شا سعود‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعودییه یه‌كه‌مین راگه‌یاندنى له‌و شێوه‌یه كه‌به‌رپرسانى ئه‌و ولاَته سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی تیرۆریستان له عێراق و سعودییه بوونى هه‌یه.