ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ مالیكى به‌سه‌ردانێك ده‌گاته‌ هه‌ولێر

ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ مالیكى به‌سه‌ردانێك ده‌گاته‌ هه‌ولێر
عبدالستار أحمد

برِیاره‌ ئه‌مرِۆ دووشممه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه‌ به‌سه‌رچووى عێراق و سه‌رۆكى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا نورى مالیكى به‌سه‌ردانێك بگاته‌ هه‌رێمى كوردستان .

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژى پێشووى كوتله‌ى هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق فریاد ره‌واندوزى رایگه‌یاند سبه‌ى دووشه‌ممه‌ مالیكى له‌ رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌گاته‌ هه‌رێمى كوردستان و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یشى بریتى ده‌بێت له‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.

ره‌واندوزى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا رۆژى سێشه‌ممه‌ مالیكى له‌ میانى سه‌ردانییه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان رووده‌كاته‌ سلێمانى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ى سێیه‌مى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پێشكه‌شكردنى وته‌یه‌ك.
Top