رۆشان لە جوانی سێیەمە
لە كۆتایی راپرسییەكەدا هریتیك رۆشانی ئەستێرەی ناسراوی بۆڵیۆد پلەی سێیەمی بەدەست هێنا، لەدوای هەریەكە لە تۆم كروز و رۆبرت پاترسۆن كە پلەی یەكەم و دووەمیان بەدەستهێنا وەك جوانترین و سەرنج راكێشترین ئەكتەری پیاو لەجیهان.
ئەنجامەكانی ئەم راپرسییە تا راددەیەكی زۆر مایەی سەرسوڕمان بوون، چونكە رۆشان پێشتر لەم بوارەدا چەندین جار پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، نەك لەسەر ئاستی بۆڵیۆد، بەڵكو لەسەر ئاستی هۆڵیۆدیش، بۆیە زۆر لە رەخنەگرانی ئەو بوارە بە نیگەرانییەوە باسیان لە دەرەنجامەكانی كرد، جگە لەم سێ ئەكتەرە هەریەكە لە جۆنی دیب، براد بێت، تۆم هیدلیستۆن، سەلمان خان، هیو جاكمان و چەندین ئەكتەری دیكەی جیهان لە راپرسییەكەدا ناویان هاتبوو.