كرێی یەك سەردانی بوراك ئەزجیفت بزانە

كرێی یەك سەردانی بوراك ئەزجیفت بزانە
كرێی ئەكتەرە توركەكان یەكێكە لەو بابەتانەی كە هەمیشە میدیاكانی ئەو وڵاتە باسی لێوە دەكەن ئەمەش بۆ ئاستی بەرزی ئەو درامایانە لەرووی جەماوەرییەوە دەگەڕێتەوە، چونكە جەماوەریان زۆرە و بەشێكی زۆری ئەكتەرەكانیشیان لە رێگای ئەم زنجیرانەوە زیاتر ناسراون.
بەم دواییانە لە كاتی سەردانی كردنی بۆراك ئۆزجیفت كە بە (بالی بیك) ناسراوە بە یاوەری مەریەك ئۆزیرلی بۆ پیشانگای (حریم السلگان) لە دوبەی، لە بری ئەم سەردانەیان بۆراك بڕی (400) هەزار دۆلار و مەریەم بڕی (300) هەزار دۆلاریان وەرگرت، ئەمە جگە لە پێشوازییەكی شاهانە لە دوبەی و ئەنجامدانی چەندین چالاكی و چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی لە ماوەی سەردانەكەیاندا، رۆژنامە توركی و عەرەبییەكان ئەم بڕە پارەیەیان لە بەرامبەر یەك سەردان بە بڕە پارەیەكی زۆر وەسف كرد بەتایبەتی بۆ بۆراك.
شایەنی باسە لە ئێستادا بۆراك لە دوو زنجیرە درامادا بەشدارە كە لە شاشەكان نمایش دەكرێن و مەریم ئۆزیرلیش لە یەك زنجیرەدا رۆڵی سەرەكیی هەیە.
Top