جیجی حەداد بە رەگەزپەرستی تۆمەتبار دەكرێت

جیجی حەداد بە رەگەزپەرستی تۆمەتبار دەكرێت
كچە نمایشكاری جلوبەرگی ئەمریكیی بە رەچەڵەك فەلەستینی جیجی حەدید رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بۆوە دوای ئەوەی لە میانەی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی موزیكی ئەمریكی لاسایی میلانیا ترەمپی هاوسەری سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپی كردەوە.
ویبسایتە جیهانییەكان ئەم رەفتارەی جیجییان بە هۆكارێك بۆ هەڵگیرساندنی ئاگری رەگەزپەرستی لە ئەمریكا وەسف كرد، چونكە لە ئاهەنگەكەدا جیجی كراسێكی سووری سەرنجڕاكێشی لەبەر كردبوو وەك ئەوەی هاوسەری ترەمپ لە كاتی كاركردنی وەك نمایشكارێكی جلوبەرگ لەبەری دەكرد، بەر لەوەی ژیانی هاوسەریی لەگەڵ ترەمپ پێك بهێنێت.
جگە لەمە جیجی لە ئاهەنگەكەدا چەند وتەیەكی میلانیای دووبارە كردەوە كە لە میانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكادا بەردەوام لە ئاهەنگ وكۆبوونەوەكاندا دەیگوت و ئەو كات میلانیا بەوە تۆمەتبار كرا كە وتەكانی میشێل ئۆباما دووبارە دەكاتەوە، لەوانەش : (هاوسەرەكەم خۆش دەوێت، باراك ئۆباما و هەردوو كچەكەم مالیا و ساشا).
جیجی چەندین جار بە پێكەنین و گاڵتەجاڕییەوە ئەم رستانەی دووبارە كردەوەو لەكاتی گوتنەوەشیدا بەشێوەیەك دەیگوت كە زۆر لە كۆچبەرەكانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەچوو كە روویان لە ئەمریكا كردووە و میلانیاش یەكێكە لەوان.
Top