مادۆنا: وازناهێنین و لەخەبات دژی ترەمپ بەردەوام دەبین
لەئاهەنگێكدا كە لە میانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن لە شاری نیۆیۆرك بۆ پاڵپشتی كردن لە هیلاری رێكخرا بوو، مادۆنا وەك سوپرایزێك لە ئاهەنگەكە دەركەوت و ژمارەیەك لە گۆرانییە بەناوبانگەكانی پێشكەش كرد و دووپاتی كردەوە كە یەكێكە لەوانەی كە زۆر بە سەرسەختی پاڵپشتی لە هیلاری دەكات و هەر لە ئاهەنگەكەدا وتی: لێرەوە بە ئاشكرا پێتان دەڵێم من دەنگ بە هیلاری دەدەم و بە هەموو هێز و توانایەكم هەوڵ دەدەم سەربكەوێت و ببێتە سەرۆكی داهاتوو ئەمریكا، بۆیە تكات لێدەكەم لە دڵەوە دەنگ بدە، بە عەقڵ و بە رۆحت دەنگ بدەن و ئەو وڵاتە بپارێزە.
شایەنی باسە لەمیانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا مادۆنا بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی نیمچە رووتی خۆی بەشداریی لە هەڵمەتەكانی پاڵپشتی كردن لە هیلاری كلنتۆن دەربڕی، سەرەڕای پاڵپشتی كردنی مادۆنا و ژمارەیەكی دیكە لە ئەستێرە ناسراوەكان وەك كاتی بیری و چەندانی دیكە كە خاوەن جەماوەرێكی زۆرن لە ئەمریكا پاڵپشتی خۆیان بۆ هیلاری دەربڕیبوو، بەڵام لە كۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوت و بوو بە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا.