بارنیتا بە رۆڵەكانی رازی نییە
بارتینی شۆپرای ئەستێرەی ناسراوی بۆڵیۆد یەكێك لەو ئەكتەرانەی كە سەرەڕای ئەوەی سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەست نەهێناوە بەتایبەتی لە فررۆشتنی پلیتەكان كە بگاتە ئاستی ئەستێرەكان، بەڵام داوای رۆڵی سەرەكیی كردووە لە چەند كارێك كە پێشكەشی كراون.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە شۆپرا رایگەیاند كە تا ئێستا چەندین رۆڵی رەت كردۆتەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی رۆڵی سەرەكیی پێ نەسپێردراوە، چونكە بەپێی سەرچاوەكە خاوەن توانایەكی هونەری زۆرە كە پاڵێوراو بێت بۆ بینینی رۆڵی سەرەكی و ئەو فیلمانەی كە پێشتر بەشداری تێدا كردووە، شایەدی ئەوەن.