سونام كاپور بە لێدوانێك شارۆخان سەرسام دەكات
سۆنام زۆر بە جورئەتەوە رایگەیاند كەشارۆخانی ئەستێرەی ناسراوی بۆڵیۆد بە هیچ شێوەیەكی ئامادە نەبووە لەگەڵیدا بەشداری كارێكی هونەری بكات، هەرچەندە تا ئێستا دەرفەتەكانی كاركردنیان بەیەكەوە زۆر بوون، لەم بارەیەوە وتی: من لەو باوەڕەدا نیم شارۆخان حەز بكات لەگەڵ مندا كار بكات، پێشتر دەرفەتی زۆرمان هەبوو كە بە یەكەوە كار بكەین و منیش زۆرم حەز دەكرد بە یەكەوە كار بكەین، بەڵام نازانم هۆكاری ئەم رەت كردنەوەی چییە.سۆنام زیاتر لەم بارەیەوە وتی: شارۆخان پاشای بۆڵیۆدە و خۆیشی بڕیار دەدات لەگەڵ كێ كار بكات، یان رەتی بكاتی، بەڵام من تا ئێستا ئەو دەرفەتەم بۆ نەڕەخساوە.
شایەنی باسە سۆنام كاپور پێشتر لەگەڵ هەریەكە لە سەلمان خان كاری كردووە لە یەكەم دەركەوتنی لە سینەمادا ئەویش فیلمی (ساواریا) بوو .