له كه‌ركووك رێز له هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر نرا
میلان FM رادیۆیه‌كی هونه‌رییه، باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری كه‌ركووكه‌و هه‌ر له‌وێش په‌خش ده‌كرێت و به‌یه‌كێك له رادیۆی هونه‌رییه پڕ گوێگره‌كان له عێراق داده‌نرێت، به‌پێویستی زانی رێز له هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر بنێت، به‌هۆی گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی (حیوا رجال الپێشمه‌رگه) كه بۆ سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گوتبووی و بووه جێی ره‌زامه‌ندی گوێگرانی رادیۆكه.
دیارییه‌كه‌ی رادیۆی میلان FM له‌لایه‌ن هاوار ساڵه‌یی به‌رێوه‌به‌ری رادیۆكه پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ند كرا. لای خۆیه‌وه، حه‌سنا مه‌ته‌ر سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌شی گشت كارمه‌ندانی رادیۆكه‌ی كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و گوتی: ئه‌وه‌ی من كردوومه بۆ خه‌ڵكی كوردستان له بواری هونه‌ری، شتێكی بچووكه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێز‌و خۆشه‌ویستیه گه‌وره‌یه‌ی كه هاولاتیانی كوردستان له من و هونه‌ره‌كه‌می ده‌نێن، تا بتوانم درێخی ناكه‌م له خزمه‌ت كردنیان.