پامیلا سەردانی دامەزرێنەری ویكیلێكسی كرد

پامیلا سەردانی دامەزرێنەری ویكیلێكسی كرد
خانمە ئەكتەری بە رەچەڵەك كەندی پامیلا ئەندرسۆن بەشێوەیەكی كت و پڕ سەردانی باڵیۆزخانەی ئیكوادۆری لە لەندەن كرد بۆ ئەوەی چاوی بە رۆژنامەنووسی و دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویكیلیكش جۆلیان ئەسانج بكەوێت و لەگەڵ خۆی بڕێك خۆراك و چەند كتێبی برد بۆ نێو باڵیۆزخانەكە.
پامیلا لە ساڵی 2014 لە رێگای ڤیڤیان ویستوودەوە كە كچە نمایشكارێكی ناسراوە و بەم دواییانە كتێبێكی چاپ كردووە بە ناوی (Get A Life: The Diaries of Vivienne Westwood) و بریتییە لە یاداشتەكانی خۆی و لەگەڵ خۆی دانەیەكی لە كتێبەكە، ئەمەش یەكەم سەردانی پامیلا نییە بۆ لای ئەسانج و پێشتر لە مانگی ئابی 2014 جارێكی تر سەردانی كردبوو.
پێشتر بەرپرسە ئەمریكییەكان بە ئاشكرا هەرەشەی دەستگیركردن یان كوشتنیان لە جۆلیان كردبووەو بە ئاشكراكردنی زانیاری و بەڵگەنامەی تایبەتی تۆمەتباری دەكەن لە چەند ساڵی رابردوودا كە دوایینیان چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی بوو دەربارەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی هێلاری كلنتۆن بۆ پۆستی سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا، ئێستاش خۆی لە باڵیۆزخانەی ئیكوادۆر لە لەندەن حەشارداوە دوای ئەوەی حكومەتی سویدی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی تۆمەتباری كرد و ئێستا لە هەوڵدایە بۆ دەستگیر كردن و رادەستكردنی بە ئەمریكا.
Top