تامانا پەشیمان نییە

تامانا پەشیمان نییە
تا تەمەنی 15 ساڵی ئەستێرەی سینەمایی بۆڵیۆد تامانا بهاتیا بیری لە دواڕۆژی خۆی نەكردبۆوە لە بواری سینەما، هەرچەندە ئەمە یەكێك بوو لە خەونەكانی، بەڵام دواتر هەنگاوی یەكەمی دەستپێكرد بۆ هێنانەدیی ئەم خەونە و رووی كردە بواری سینەما.
یەكەم هەنگاوی بهاتیا تا راددەیەكی زۆر سەركەوتوو نەبوو، چونكە یەكەم بەشداریكردنی فیلمی (Chand Sa Roshan Chehra) بوو كە لە رووی جەماوەرییەوە سەركەوتوو نەبوو، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی داڕمانی ورەی، بەڵكو ورەی بەرزتر بۆوە و بە جددی هەوڵیدا هەڵەكان دووبارە نەبنەوە و بەڵێنی بەخۆی دا كە ببێتە یەكێك لە ئەكتەرە سەركەوتووەكانی بۆڵیۆد. دوایین بەشداری تامانا فیلمێكی كۆمیدی بوو، لە دیمانەیەكی رۆژنامەنووسیشدا دەربارەی فیلمەكە رایگەیاند كە ئەو بە هیچ شێوەیەك پەشیمان نییە لە بەشداریكردنی لەو فیلمە و دڵنیاشە لە سەركەوتنی.
بەم دواییە تامانا وەك جوانترین كچ هەڵبژێردرا لەلایەن گۆڤارێكی جیهانییەوە ئەمەش رەنگە هاندەرێكی باش بێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە كاری گەورەتر بەشداری بكات و پاڵنەرێكی سەركەوتنی كارەكانی داهاتووی بێت.
Top