هویام و خۆشەویستەكەی جیابوونەوە
بەهۆی ئەم بڕیارەوە (هویام) هەستا بە سڕینەوەی گشت وێنەهاوبەشەكانی خۆی و ئالبی لە ئەكاونتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەر شتێك كە پێكەوەیان ببەستێتەوە سڕییەوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ئەم هەواڵەی رانەگەیاندووەو بە هیچ شێوەیەك باسیشی نەكردووە.
دوایین دەركەوتنی ئالب و مەریەم لە چێشتخانەیەك بوو بەر لە ماوەیەك كاتێك دەستی یەكدییان گرتبوو و پێدەچوو زۆر دڵخۆش بن لەو پەیوەندییە، بۆیە هەواڵی جیابوونەوەیان تا راددەیەك زۆر وەك شۆكێك بوو بۆ هەوادارانیان، چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە مەریەم رانەگەیاند كە مەریەم رازی نەبووە بەشێوەیەكی كاتی بچێتە ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئالب، چونكە دەیەوێ گشت كاتی خۆی بۆ پەروەردە كردنی (لارا)ی كچی تەرخان بكات، لەلایەكی دیكەوە خۆی ئامادە دەكات بۆ بەشداری كردن لە بەشی دووەمی زنجیرە درامای( چەتەكان حوكمڕانی جیهان ناكەن).