سوارا رێچكەی خۆی شكاند

سوارا رێچكەی خۆی شكاند
بەشێكی زۆر لە كچە ئەكتەرەكانی بۆڵیۆد بە كۆنسەرڤاتیز ناسراون بەوەی كە هەمیشە جلوبەرگی هیندی لە فیلمەكانیاندا زاڵە و بە دەگمەن نەبێ دووردەكەونەوە لە دەركەوتنی بە بكینی و جلوبەرگی مەلەوانی، لەوانەش سوارا باسكار كە بە یەكێك لە ئەكتەرە شەرمنەكانی هۆڵیۆد ناسراوە، بەڵام پێدەچێت ئەویش بەنیاز بێت لە داهاتوودا ئەم رێچكەیە بشكێنێت.
بڕیار وایە سوارا باسكارا لە نوێترین فیلمی خۆیدا بە ناوی (Veerey Di Wedding) و لەم فیلمەدا بۆ یەكەم جار بە بیكینی دەردەكەوێت و لەم فیلمەدا سۆنام كاپۆر كە یەكێك لە نزیكترین هاوڕێكانی سوارایە و لە فیلمەكەدا بەشداری دەكات، خۆی و ریا كاپۆری خوشكی هەڵدەستن بە دیزاین كردنی ئەو جلوبەرگانەی كە لە فیلمەكەدا دەیپۆشێت.
بەپێی گۆڤاری (فیلم فیر)ی هیندی كاپۆر بەردەوام ئامۆژگاری باسكارا دەكات دەربارەی توانای جەستەیی و مەشقی تایبەت و سیستمی خواردنی تایبەت بۆ ئەوەی لەگەڵ سیناریۆی فیلمەكە و رۆڵەكەی بگونجێت.
Top