سەنا بەهاج: سینەمای مەغریبی پشت بە ورووژاندن نابەستێت
سینەمای مەغریب بەوە تۆمەتبار دەكرێت، كە سنوورەكان دەبەزێنیت، سەنا بەهاج وەك كچە ئەكتەرێكی مەغریبی ئەم تۆمەتانە رەتدەكاتەوە و بەم شێوەیە وەڵامی ئەم كەسانە دەداتەوە: پێموانییە سینەمای مەغریبی پشت بە جورئەت و ورووژاندن ببەستێت بۆ راكێشانی سەرنجی جەماوەر، سەرەڕای ئەمەش ناتوانین نكۆڵی لەوە بكەین هەندێك فیلم كە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن چەند دیمەنێكی ورووژاندنیان بەكارهێناوە، بەڵام ئەویشیان لە دەرەوەی سیناریۆی فیلمەكەن.
سەنا باس لەوەش دەكات كە سینەمای مەغریبی هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ سینەمای وڵاتانی دیكەی عەرەبی و دەڵێ: زۆربەی كارە هونەرییە عەرەبییەكان هاوشێوەن یاخود جۆرە نزیكبوونەوەیەك هەیە لە نێوانیاندا، تا ئێستا هونەری عەرەبی بە گشتی لەنێو خۆیاندا ركابەرێتی دەكەن و هیچمان نەگەیشتووینەتە ئاستی جیهانی، بەشێوەیەكی گشتی جیاوازی سینەمای مەغریبی و عەرەبی تەنیا لە شێوەزارەكەدایە.