سەحر قورەیشی شاجوانی سێلفی
سەبارەت بە هەڵبژاردنی بۆ بینینی رۆڵی یەڵدا سەحر دەڵێ: چەندین كەس پاڵێوراو بوون بۆ بینینی ئەم رۆڵە، بەڵام بە هۆی ئەوەی سیما و روخسارم گونجاوتر و نزیك بوو لەوەی دەرهێنەر دەیویست، بۆیە منی هەڵبژارد و پێی گوتم كەسێكم دەوێ بۆ ئەم رۆڵە كە لە یەك كاتدا سیمای بێتاوانی و كەسایەتییەكی نەرێنیی هەبێت، ئەمەش لە سیمای تۆدا بەدی دەكەم، بۆیە منیش هەموو هەوڵێكمدا ئەو رۆڵە بە جوانی ببینم، چونكە ناوبانگ بەلای منەوە گرنگ نییە، بەڵكو ئامانجی من رازیكردنی جەماوەر و خۆشەویستی منە بۆ كارەكەم و لەو پێناوەشدا هەموو تواناكانم دەخەمەگەڕ.
بە هۆی ئەوەی كە سەحر یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە كاتێكی زۆر لە بەسەركردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەتی ئەنستگرام بەسەر دەبات و لە پەیوەندییەكی بەردەوامدایە لەگەڵ جەماوەر و وێنەی نوێ بڵاودەكاتەوە لە ئێران بە (شاجوانی سێلفی) ناسراوە.