خانمە ئەكتەری ناسراوی هیندستان ئیشواریا ئەمیتابی توڕە كرد

خانمە ئەكتەری ناسراوی هیندستان ئیشواریا ئەمیتابی توڕە كرد
خانمە ئەكتەری ناسراوی هیندستان ئیشواریا رای نیگەرانی و توڕەییەكی زۆری لای خانەوادەی هاوسەرەكەی درووست كرد بەتایبەتی ئەمیتاب باتشانی خەزووری بە هۆی دەركەوتنی لە دیمەنێكی ورووژێنەر لە برۆمۆی نوێترین فیلمی خۆیدا بەناوی (Ae Dil Hai Mushkil) لەگەڵ رانبیر كابور.
جگە لە خانەوادەكەی جەماوەری ئیشواریا رایش تووشی سەرسوڕمان هاتن كاتێك ئەم دیمەنە ورووژێنەرەیان بینی، چونكە یەكەم جارە شاجوانی پێشووتری جیهان ئەم جۆرە رۆڵانە بەم شێوەیە ببینێت و بەپێی چەند راپۆرتێكی رۆژنامەنووسی ئەمیتاب باتشانی ئەستێرەی سینەمایی ناسراو و خەزووری رای زۆر توڕە بووە لەم كارەی و سەرچاوەكان ئەوەشیان دووپاتكردەوە كە پێشتر ئەمیتاب داوای لە كاران جەوهەری بەرهەمهێنەری فیلمەكە كردووە كە دیمەنەكانی ماچ كردن دیمەنە وروژێنەرەكان بسڕنەوە، چونكە هەستی بە شەرمەزاری كردووە لە كاتی بینینیاندا، هەروەها دەنگۆی ئەوەش بڵاوكرایەوە كە لە دوای نمایشكردنی برۆمۆی ریكلامی فیلمەكە ئەمیتاب و كوڕەكەی تووشی دەمەقاڵییەكی زۆر هاتوون لەگەڵ ئیشواریا و توڕەبوون وبێزاریی خۆیانیان پێڕاگەیاندووە.
Top