بریانكا: ئاواتەكانم بێ سنوورن

بریانكا:  ئاواتەكانم بێ سنوورن
بریانكا شۆبرا ئێستا بووەتە یەكێكە لە سەركەوتووترین ئەستێرەكانی بۆڵیۆد و توانیویەتی رێگای سەركەوتنی خۆی دیاری بكات تەنانەت لە یەكەمینەكانە لەرووی زۆری ژمارەی ئەو كارانەی بەشدارییان تێدا دەكات، چونكە بەرهەمهێنەر و دەرهێنەرەكان هەمیشە هەوڵ دەدەن بەشداریی پێ بكەن لە كارەكانیاندا.
دەرهێنەرەكان پێیانوایە هەر كارێكی بریانكا تێیدا بەشدار بێت سەركەوتنی مسۆگەرە، سەبارەت بەم سەركەوتنەی چەند بوارێكی دیكەی ژیانی تایبەتی خۆی بە دوای خۆی دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری (Star World India) و لە میانەی دیمانەكەدا باسی لە ژیانی تایبەتی خۆی كرد و رایگەیاند: من كەسێكم هەمیشە خەون و ئاواتم زۆرە بۆیە هەوڵ دەدەم كە بەرەو پێشەوە بروانم و ئاواتەكانم بێنمە دی.
سەبارەت بە هەوڵەكانی بۆ سەركەوتن لە ژیاندا بریانكا دەڵێ: دوای ئەوەی بە شاجوانی هیندستان هەڵبژێردام، دواتریش بووم بە هەڵگری نازناوی شاجوانی جیهان، بەڵام بەر لەوەی روو لە بواری نواندن بكەم، بووم بە ئەندازیار بۆ ماوەیەك، بەڵام تەنیا بوون بە ئەكتەر و شاجوان نابێتە هۆی لەوەی كە سنوورێك بۆ ئاواتەكانم دابنێم، هیوا و ئاواتی من سنووریی نییە.
Top