لالە ئەسكەندەری: هونەرمەندیش وەك هەرمرۆڤێكی ئاسایی ژیانی تایبەتی خۆی هەیە
لالە ئەسكەندەری لە بارەی سینەمای نەتەوەیی دەڵێت: هەر میللەت و نەتەوەیەك سینەمای تایبەت بە خۆی هەیە، چونكە رەنگدانەوەی مێژوو و فەرهەنگ و كەلتووری ئەم نەتەوەیەیە، تەنانەت ئەگەر فیلمەكانیش هۆڵیۆدیش ببینین هەست بەمە دەكەین، بەڵام زۆر جار جۆرێك لە هاوشێوە بوون یان نزیكی هەیە لە نێوانی سینەمای چەند میللەتێكدا ئەمەش بەهۆی جوگرافیا و نزیك بوونی كەلتوور و فەرهەنگی چەند میللەتێك لە یەكتری.
دەربارەی ژیانی تایبەتی ئەكتەر و هونەرمەندان لالە دەڵێ: هونەرمەندیش وەك هەرمرۆڤێكی ئاسایی ژیانی تایبەتی خۆی هەیە رەنگە بە هۆی كارە هونەرییەكانی و كاریگەرییان لەسەر خەڵك، خەڵك زیاتر بیناسن و ئاشنای كارەكانی بن، بە ڵام بە گشتی ئەویش مرۆڤە وەك هەموو مرۆڤێك ئاسایی دەژیت و یەكێك لە بابەتە گرنگەكانی ژیانی بریتییە لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی، بە ڕای من هیچ تەمەنێكی دیاریكراو نییە بۆ چوونە نێو ژیانی هاوسەرێتی و هەر كاتێك مرۆڤ هەست كرد لە رووی هزری و دەروونی ئامادەیە بچێتە نێو ئەم ژیان نوێیە.