فیدیا بالان سەرسامە بە كەلتووری بەنگالی
ڤیدیا ئەمەی نەشاردۆتەوە و بە ئاشكرا سەبارەت بەم بابەتە لە لێدوانێكدا وتی: هەست دەكەم كەلتووری بەنگالی بە ئاشكرا كاریگەریی بەسەر هەموو لایەنەكانی ژیانی منەوە هەیە، تەنانەت لە ژیانی رۆژانەشمدا، چونكە لە كاتی بینینی رۆڵەكان من خۆم زۆر بە باشی ئامادە دەكەم بۆ ئەوەی لە رۆڵەكانمدا سەركەوتوو بم، هەروەها من لە ناوچەیەكی بەنگالی لە دایكبووم رەنگە ئەمەش یەكێك بێت لە هۆكارەكان كە بەم رۆڵانە رازی بم و سەركەوتوو بم تێیدا.
شایەنی باسە ئێستا ڤیدیا سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێكی نوێیە بە ناوی (بیجۆم جیان) كە لە ناوچەی چهار خاندی لە ویلایەتی بەنگالی رۆژئاوادا وێنەكانی دەگیرێت.