لە نمایشكاری جلوبەرگەوە بۆ كۆشكی سپی

لە نمایشكاری جلوبەرگەوە بۆ كۆشكی سپی
بەر لە 16 ساڵ رۆژنامەنووسێك پرسیارێكی ئاراستەی خانمە نمایشكاری جلوبەرگی سلۆڤینی (میلانیا كناوس) كرد، ئەویش ئەوە بوو (ئەگەر دۆناڵد ترامپی خۆشەویستەكەت رۆژێك لە رۆژان بووە سەرۆكی ئەمریكا هەستت چی دەبێ و چی دەكەی كە بووی بە خانمی یەكەمی ئەمریكا؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی زۆر ئاسایی رەفتار دەكەم، وەك بیتی فۆرد، یان جاكی كنێدی و زۆر پشتیوانی هاوسەرەكەم دەبم.
دوای 16 ساڵ تەنیا یەك هەنگاو ماوە كە میلانیا كناوس بگاتە كۆشكی سپی و بۆ ئەوەی ئەم ئاواتەی ببێتە راستی. ئێستا میلانیا پشتگیرییەكی تەواوی هاوسەرەكەی دەكات بەتایبەتی لەو كۆبوونەوانەی ئەنجام دەدرێن لە میانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و بۆ ئەوەی كاریگەریی نەرێنیی نەبێت لەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردنی هاوسەرەكەی زۆر كەم لە میدیاكان دەردەكەوێت و لە كاتی دەركەوتنیشیدا زۆر بە وریاییەوە لێدوان دەدات و باس لەوە دەكات ئەگەر ترامپ سەركەوتن بەدەست بهێنێت، دەبێتە باشترین سەرۆكی ئەمریكا.
میلاینا و ترامپ كە لە ساڵی 2005 ژیانی هاوسەرێتییان پێكهێناوە، تەنیا یەك جیاوازییان هەیە، ئەویش ئەوەیە كە ترامپ زۆر دژی كۆچبەرە مەكسیكییەكانە لە كاتێكدا هاوسەرەكەشی كۆچبەرێكی سلۆڤینییە، بەڵام پێناچێت ئەمە ببێتە گرفتێكی گەورە لە نێوانیان.
Top