كارینا كاپوور: رێکخستنی ژیان بۆ هونەرمەند ئاسان نییە

كارینا كاپوور: رێکخستنی ژیان بۆ هونەرمەند ئاسان نییە
ئەستێرەی سینەمایی هیندی كارینا كاپور رایگەیاند رێخستنی کاتی کارکردن و ژیانی تایبەتی بۆ هونەرمەند زەحمەتە و زۆر جار پێویستی بە قوربانیدانێکی زۆر هەیە کە زۆر ئەستەمە جارێکی تر لە ژیاندا دووبارە ببێتەوە، بەڵام هونەرمەند ناچارە دەستیان لێ هەلگرێت.
کارینا زیاتر هەر سەبارەت بەم بابەتە زیات دەڵێ: ناسراوی و بوون بە ئەستێرە باجێکی زۆری دەوێ باجەکەش ئەوەندە قورسە رەنگە زۆر شت لە دەست بدەی کە جاریکی دیکە دووبارە نابنەوە، بۆ نموونە ئەکتەرێک ناتوانێت وەک هەر کەسێکە دیکە لە زانکۆ بخوێنێت ئەگەر بشخوێنێت زۆر زەحمەت دەبێت بۆی، هەروەها زۆر جار ئەکتەرە ئافرەتەکان لە دایکایەتی بێبەش دەبن بە هۆی سەرقاڵ بوونیان بە کاری هونەرییەوە.
کارینا سەبارەت بە گرفتی رۆژانەی ئەکتەرانیش دەڵێ: سەرەڕای ئەمانە ئەکتەران رۆژانە رووبەڕووی گرفت دەبنەوە، بەردەوام گوێبیستی هەواڵی جیابوونەوەی هونەرمەندان و چەندین پڕوپاگەندەی جیاجیا دەبینەوە کە دەبنە بابەتی گەرمی میدیاکان، هەروەها ناتوانی وەک هەر کەسێکی دیکە تەنانەت بە ئازادی لە بازاڕیش هاتوچۆ بکەی، بۆیە ژیانی هونەرمەندان بەو شێوەیە ئاسان و خۆش نییە کە هەندێک کەس بیری لێدەکەنەوە.
Top